لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەى بوتڵی ئاوەوە هۆشداری دەدات و رایدهگهێنێت: بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لە ناو ئوتومبێلدا لەکاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا مەترسییەکی زۆر گەورەی هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئوتومبیلەکەت.
هاتووچۆی سلێمانی راشیدهگهێنێت: ئەوەش دوای ئەوەی خۆرەکە لە بتڵی ئاوەکە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشکەکە هەمان کاری زەڕەبین دەکات، جگە لەوەی دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێکهاتە بەسوودەکانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت.
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بەهاوڵاتیان و شۆفیران دەدات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.