وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: رۆژی یهكشهمه 6 - 6 - 2021 ،
كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، لەچوارچێوەی خۆئامادەكردن بۆ خێرا جێبەجێكردنی پرۆژەی سكادا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی كرد و لەنزیكەوە لەئیشوكارەكان و بەڕێوەچوونی مامەڵەكانی كۆڵییەوە، دواتر سەردانی لێژنەی تایبەتی بە شیكردنەوەی تەندەری پرۆژەی سكادا كرد و وێڕای پاڵپشتی بۆ لێژنەكە داوای لێكردن بەزووترین كات كارەكانیان تەواو بكەن.
راشیدهگهیهنن: پرۆژەی سكادا دوابەدوای كردنەوەی پرۆژەی مینی سكادا دێت كە گرنگیەكی زۆری بۆ ئیشپێكردنی سیستەمی كارەبا بەشێوەی كۆمپیوتەرو ئەلەكترۆنی كە بۆ خێرابەڕێوەچوونی كارەكان و دۆزینەوەی كەموكورتی و گرفتەكان رۆڵی گەورەی هەیە و ئەمە وێڕای ئەوەی لە رێگەی پرۆژەی سكاداوە سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و وێستگەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا پێكەوە دەبەسترێنەوە و كۆنترۆڵی باشتری كارەبا دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.