Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:30

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە شەھیدبوون

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە لە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبوون.

سەرۆک بارزانی بە خانەوادەی ئەو شەھیدانەی ڕاگەیاند، پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە و، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندن ، سەرۆک بارزانی ئەوەشی بۆ خانەوادەی شەهیدان دووپاتکردەوە کە ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن.

دوای ئەو پەیوەندییانە سەرۆک بارزانی ھەر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە یەک بەیەکی ئەو پێشمەرگانەش کرد کە بەھۆی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە ڕۆژی ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ برینداربوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.