Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:21

دوو کارمەندی پۆلیس له‌ قه‌ڵادزێ سووتان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ بە ناوەکانی ( ڕ.پ7/ ڕسوڵ ئه‌حمه‌د ڕەسوڵ) لەدایک بووی ساڵی 1972 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی و (ڕ.پ7/ بایز احمد بایز) لەدایک بووی ساڵی 1969 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا بەسوتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانە

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی خۆیان پاش ئەوەی دەرچوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێک لە دەغڵ و دان پوش و پاوەنی گوندی ناودەشت هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە لەو کاتەدا ئاڕاستەی بایەکە بەڕووی خۆیاندا پێچەوانە بۆتەوە بەو هۆیەشەوە سوتاون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: برینداری یەکەم دەست و قاچ و دەمووچاوی سووتاوە و برینداری دووەمیش دەمووچاو و قۆڵی چەپی سووتاوە، بەهۆی زۆری سوتاویەکەیان بڕیاردرا بەڕێبکرێن بۆ سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.