لە پرسەنامەیەكدا، بۆ وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزیری پێشمەرگەو كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەی لەو هێرشەی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە شەهید بوون، چارڵس سایکس کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، هاوخەمی و پرسەی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو پێشمەرگە دلێرانەی کە شەهید بوون و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت و رایدەگەیەنێت: وەزارەتی بەرگری شانشینی یەكگرتوو و كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، لەگەڵ هاوكارە نێودەوڵەتیەكان شان بەشانی پێشمەرگە دەوەستین لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
هەرلە پرسەنامەكەدا، کە ئەمڕۆ ٦/٦/٢٠٢١ ئاراستەی وەزارەت کراوە، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر جارێکی تر پاڵپشتی خۆیان دووپاتكردەوە، بۆنوێكردنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
هەروەها نیگەرانی خۆی نیشاندا لەو توندوتیژیانەی لە سنورەکانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام دەدرێن، پێیانوایە بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە كاریگەری لەسەر ئاستی ئارامی لە ناوچەكە دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.