Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:26

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی پەلەوەری قەدەغە کرد

کوردستان TV
100%

بەھۆی بوونی جۆرە ڤایرۆسێک لە چەند پارێزگایەکی عێراق و بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی مریشک و جۆرەکانی دیکەی پەلەوەری قەدەغە کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، حوسێن حەمەکەریم گوتی: "دوای بڵاوبوونەوەی ھەر جۆرە ڤایرۆسێک لە پەلەوەر لە ھەر شوێنێک بێت، بەمەبەستی رێگرییکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پێویستە ھاوردەکردنی پەلەوەر و بەرھەمەکانی قەدەغە بکرێت، بۆیەش دوای ئەوەی لە چەند پارێزگایەکی عێراق جۆرێک ڤایرۆس لە مریشک و پەلەوەر دەرکەوت، ھاوردەکردنی مریشک و پەلەوەرمان قەدەغە کرد تا ئەو کاتەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە رادەگەیەنێت".

حوسێن حەمەکەریم لەبارەی جۆری ڤایرۆسەکە گوتی: "دەبێت وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکنینی بۆ بکات و بزانێت چ جۆرە ڤایرۆسێکە، ھاوکات لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتیی تەندروستی ئاژەڵ (OIE) لە پەیوەندیداین و چاودێری دۆخەکە دەکەین".

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە لە ئەمڕۆ یەکشەممە شەشی حوزیرانی 2021، ھاوردەکردنی مریشک و ھەموو جۆرە پەلەوەرێک لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری بەسرە، ریاز محەمەد رایگەیاندبوو کە بەھۆی جۆرێک لە ئەنفلۆنزا کە ھێشتا جۆرەکەی دەستنیشان نەکراوە، تەنها لە یەک کێڵگەدا، 45 ھەزار مریشک لەنێوبراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.