یه‌كه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە سنووری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکەوە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدا
. به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا سێزده حەشارگەی تایبەت بە تیرۆریستانی داعش دۆزراوەتەوە کە پێکهاتوون لە شەش تونێل، دوو ژوور کە پڕبوون لە خۆراک و پێداویستی، سێ ماتۆرسکیل کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهاتن لەگەل سێ گوللـە هاوەن لە حەشارگەیەکدا دۆزراونەتەوە. ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەنجامدرا و ناو بە ناو دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترا.
ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە لە دوای ئه‌و رێککەوتنه‌ی بۆ دروستکردنی ناوەندی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دروستكراوه.
یه‌که‌مین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دژی داعش له گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.