دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌مه 5 - 6 - 2021، له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون ، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكهوتهوه .
لە راگەیەندراوێکدا، باڵيوزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوی كرده‌وه: لەگەڵ دۆستەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەوەستین و جەخت لە پابەندیی خۆمان بە کارکردنی هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لە ناوچەکە دەکەینەوە.
باڵيۆزخانەی ئەمریكا رایدهگهێنێت: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە وەحشییانەکەی پەکەکە و شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگە دەکه‌ین و پێشمەرگە بە هاوبەشە ئازاکانمان ناو دەبات.
باڵيۆزخانەی ئەمریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دڵمان لەگەڵ کەسوکاری بریندارەکان و ئەوانەیە، کە رۆحیان بەخشی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.