Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:19

حاکمێکی ئه‌مریکا داوای نوێژه‌ بارانه‌ له‌ هاووڵاتیان ده‌کات

کوردستان TV
100%

سپێنسه‌ر كۆكسی، حاكمی ویلایه‌تی یوتا له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی بێ بارانی ئه‌مساڵ ، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی ئایینین، نوێژه‌ بارانه‌ بكه‌ن و نزا و پاڕانه‌وه‌  له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باران ببارێت.

حاكمی ویلایه‌تی یوتا له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ به‌رێوه‌ چوونی مه‌راسیمی ئاینیی كردووه‌ و داوایكردووه‌ كه‌ هاووڵاتیان له‌ (4 و 5 و 6)ی ئه‌م مانگه‌دا، نزا و نوێژكردن بۆ بارانبارین بكه‌ن.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یانێت :  ئه‌و كه‌م ئاوییه‌ كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌غڵودان و كشتوكاڵ و زیان به‌ژیانی زه‌وی و ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ من داوا له‌ دانیشتوانی یوتا ده‌كه‌م به‌سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وانی ئایینه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شداری له‌ نوێژه‌ بارانه‌دا بكه‌ن.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.