Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:36

له‌تەقینەوەی بۆمبێکدا 11 هاووڵاتی ئەفغانی کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ویلایەتی بادغیس باکووری خۆرئاوای ئەفغانستان، 11 مەدەنی کوژران

فەرمانڕەوای ویلایەتی بادگیس، حوسامەددین شەمس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەی گەنداب سەربە شارۆچکەی ئەب کەمەر، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییدا تەقیوەتەوە.

حوسامەددین شەمس باسی لەوە کرد لە تەقینەوەکەدا، 11 مەدەنی کوژراون کە ژن و منداڵیشیان لەنێودایە.

ناوبراو بزووتنەوەی تاڵیبانی بەرپرسیار کرد لە هێرشە کە هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی رانەگەیاندووە.

لە کاتێکدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ئەفغانستان کردەی توندویتژی درێژەیان هەیە.

بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی ئەفغانستان، لەوەتەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە دەستی پێکردووە تا ئێستا، رووداوە توندوتیژەکان روویان لە زیادبوون کردووە.

هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەفغانستان، باسی لەوە کردووە کە تاڵیبان لە مانگی ئایاردا، هەزار و 455 هێرشی ئەنجامداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.