Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 00:59

سی ئای ئه‌ی: میلیشیا شیعه‌کانی عێراق ‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌کرێن

کوردستان TV
#11
100%

به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، به‌فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان كه‌ به ‌درۆن ناسراون، هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق.
 
ئاژانسی هه‌واڵی نیۆیۆرك تایمز له‌راپۆرتێكیدا كه‌ دوێنێ هه‌ینی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر زرای به‌رپرسێكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا سی ئای ئه‌ی رایگه‌یاندووه‌، میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه ‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن، به‌رێگه‌ی ‌ئاڵۆزتر پێشكه‌وتووتر له‌وانه‌ش به‌فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان كه‌ به ‌درۆن ناسراون، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌سوپای قودسی ئێران به‌خستنه‌به‌رده‌ستی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیانه‌ پاڵپشتی له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ ده‌كات .

پێشووتر به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق به ‌نیۆیۆرك تایمزی راگه‌یاندبوو، له‌ئێستادا ئێران له‌رووی ئابووریه‌وه‌، به‌ته‌واوی له‌ژێر گوشاری گه‌مارۆكاندا ده‌ناڵێنێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و گوشاره ‌ئابوریانه‌ بۆ سه‌ری چڕتر ببنه‌وه‌، هێرشی درۆن له‌لایه‌ن میلیشاكانی سه‌ر به‌ئێران له‌ ناو خاكی عێراق ، زیاتر ده‌بن.

به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردووودا ئه‌و ملیشیایانه‌، لانیكه‌م له‌سێ هێرشی رابردووی شه‌وانه‌یاندا بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ، فرۆكه‌ی درۆنیان به‌كار هێناوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و بنكه‌ سه‌بازیانه‌ی كه‌ یه‌كه‌كانی هێزی تایبه‌تی سی ئای تێدان.

مانگی رابردوو  كێنێـت ماكینزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو هێرشه‌كانی میلشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له ‌عێراق به‌رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و پێویسته‌ ‌رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ رووبه‌روویان ده‌ستنیشان بكرێت.

به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌مانگی رابردوو بڵاو بووه‌ته‌وه‌ تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زار نۆزده‌ میلشیا شیعییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌عێراق زیاتر له‌سێسه‌د هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌و باره‌كاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌ كه‌تێیدا چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و بیست و پێنج كه‌سی په‌یمانكار كوژراون.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.