له 5ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك جیهان به گشتی و ژینگه دۆستان به تایبه‌تی یادی بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژینگه (EDW) به‌رز ڕاده‌گرن، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌ی )ستۆكهۆڵم(ی تایبه‌ت به ژینگه‌وه له ساڵی 1972دا به ڕۆژی ژینگه ناساند، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا (به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه) (UNEP) دامه‌زرا.
ئه‌م ڕۆژه بۆنه‌یه‌كه بۆ هۆشیاریی زیاتر له بواری ژینگه‌دا و بۆ سه‌رنجڕاكێشانی سیاسه‌تمه‌دار و بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان به‌لای ژینگه‌دا، دروستكردنی بایه‌خ پێدانێكی جیهانی به ژینگه و پێكهێنه‌ره‌كانی .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كه بۆ بره‌ودان به ڕۆڵی كۆمه‌ڵگا له گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كان به ئاراسته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه و دروستكردنی هه‌ستێكی جیهانیی لای دانیشتووانی گۆی زه‌وی به‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌ی كه چاره‌نووسی هه‌موویانی به‌یه‌كه‌وه گرێداوه.
له ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌دا، پێویسته له بیری ئه‌وه‌دا بین كه دابینكردنی پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیه‌تی وه‌ك به‌شێك له مافه‌كانی مرۆڤ به گشتی .
ده‌ستكه‌وتنی ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه و بوونی سیسته‌مێكی گونجاو بۆ ئاوه‌ڕۆكان و بوونی میكانیزمێكی بێ زیان بۆ ڕزگاربوون له پاشماوه و پاشه‌ڕۆكان و زیادكردنی ڕوبه‌ری سه‌وزایی و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی دیزاینی شاره‌كان به‌ئاراسته‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و پاراستنی زیندهجۆرهكان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی چینراو و... هتد , له مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤن.
بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونی ئیڕاده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسیی و ئیداره‌یه‌كی زانستیانه‌ی ژینگه‌یی زۆرگرنگن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی و كۆنتڕۆڵ كردنی جه‌نگه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی په‌ره‌پێدانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام (Sustainable Development) هه‌نگاوی زۆر گرنگن كه كارده‌كه‌نه سه‌ر گۆڕینی دروشمه‌كان له وشه‌وه بۆ كردار، له قسه‌وه بۆ پڕۆژه.
ڕۆژی ژینگه‌ی جیهانی ده‌رفه‌تێكمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی كاره‌كانمان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و پاراستنی ژینگه و به‌ڕه‌وا به‌كارهێنانی سامانه سروشتییه‌كان و ڕێگه گرتن له پیسبوونی كه‌ش و هه‌وا و پلاندانان بۆ دواڕۆژ و... هتد
هۆكاره‌كانی پیس بوونی هه‌وا:
پیشه‌سازی – له زۆرێك له وڵاتاندا به‌رهه‌مهێنانی وزه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پیس بوونی هه‌وایه. وزگهی سووته‌مه‌نیه‌كان ڕۆڵێكی به‌ربڵاویان له‌م بواره‌دا هه‌یه.
هێنا و بردن و گواستنه‌وه – هێنان و بردن سه‌رچاوه‌ی نزیك به یه‌ك له چواری بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دی ئۆكسیدی كهربۆنی هاوپه‌یوه‌ند به وزه‌یه و ئه‌م ڕاده‌یه‌ش ڕوو له زیاتر بوونه. ئه‌م بابه‌ته سه‌رچاوه‌كه‌ی هێنان و بردنه به كه‌ره‌سته‌كانی گواستنه‌وه و وتوویانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به چوارسه‌د هه‌زار مردنی پێش وه‌خته‌وه.
كشتوكاڵ – دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پیس بوونی هه‌وا له كشتوكاڵ بریتین له: ئاژه‌ڵه‌كان و مه‌روماڵات كه گازی مه‌تان و ئامونیاك به‌رهه‌م دێنن و دووه‌میشیان سوتاندنی زبڵ و خاشاكی كشتوكاڵیه.
سههرچاوهكانی تر – پیسایی هه‌وا ته‌نیا به هۆی چالاكیی مرۆڤ وه‌دی نایه. له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی پیس بوونی هه‌وا ئه‌توانین ئاماژه بكه‌ینه چالاكی گڕكانه‌كان، فه‌رته‌نه و خۆڵبارین و دیارده سرووشتیه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌ت فه‌رته‌نه و خۆڵبارین و فه‌رته‌نه‌ی لم جێێ په‌رۆشین.
ڕۆژی جیهانیی ژینگه، هۆكارێكیشه كه به هۆیه‌وه گه‌لان ڕۆژی تایبه‌تیان بۆ ژینگه‌ی لۆكاڵی خۆیان دیاری كردوه و تیایدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نیشتمانی، چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن له پێناوی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌دا، بۆ نموونه:
- 5ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌یه.
- 14ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك ڕۆژی ژینگه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه.
- 15ی نیسانی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی ژینگه‌ی عێراقه، كه به نووسراوی ڕه‌سمی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقم كرد وه‌ك پێشنیار و ئه‌نجومه‌نیش به ڕه‌سمی پێشنیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و له ساڵی 2004وه هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژه‌دا له پارێزگاكانی عێراقدا چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت.
- رۆژی 16ی نیسانی هه‌موو ساڵێكیش رۆژی ژینگه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا كه پێویسته له‌و رۆژه‌دا گرنگی ژینگه زیاتر بۆ هاوڵاتیان روون بكرێته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.