Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:29

ئه‌گوێڕۆ به‌هۆی تووشبوونی به‌ کۆڕۆنا له‌ پێکهاته‌ی تانگۆ بۆ یاری به‌رامبه‌ر چیلی دوورخرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی و هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
 تۆڕی تایك سپۆرتی ئەرژەنتینی بڵاوی كردەوە كە لە پشكنینە تاقیگەییەكاندا دەركەوتووە ئەگوێرۆ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بۆیە لە پێكهاتەی تانگۆ بۆ یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەر دوورخراوەتەوە كە بەرەبەیانی هەینی بەڕێوەدەچێت.
 ئەمەش دووەم جارە لە ماوەی ئەمساڵدا، ئەگوێرۆ تووشی كۆرۆنا دەبێت، ئەم هێرشبەرە تەمەن سیی و سێ‌ ساڵە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە پڕۆسەیەكی گواستنەوەی ئازاد لە یانەی مانچستەرسیتیەوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا كرد .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.