Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:23

هۆڵه‌ندا و سکۆتله‌ندا یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دۆستانەی نێودەوڵەتی دیكەو هەر لەمیانی ئامادەكاری هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بۆ جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی هۆڵەندا میوانداری هەڵبژاردەی سكۆتلەندای كرد، لەم یاریەش، هەردوو هەڵبژاردە بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
 لە خولەكی یازدەدا، یاریزان جاك هێندری گۆڵێكی بۆ سكۆتلەندا تۆماركرد، دوای شەش خولەكی دیكەش، مێمفیس دێپای ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانداری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە:.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوچواردا، یاریزان كیڤن نیسبێت گۆڵی دووەمی میوانەكانی تۆماركرد، پاشان مێمفیس دێپای گۆڵی دووەمی خۆی و بەرامبەری هۆڵەندیەكانی لە خولەكی هەشتاونۆ به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ بەدەستهێناو دووبارە ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 هۆڵەندا لە گڕوپی سێیەمی جامی یۆرۆ دایەو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئۆكرایناو نەمساو مەكدۆنیای باكوور دەكات، سكۆتلەنداش لە گڕوپی چوارەم ڕووبەڕووی ئینگلتەراو كڕواتیاو چیك دەبێتەوە .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.