پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان،خاتوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد كانی ، به‌رهه‌مه نوێكه‌ی به ناوی (ببارێ) بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند كانی دوێنی چوارشه‌مه 2-6-2021 له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی (ببارێ) بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م ئه‌لبومه نوێییه‌ی كانی له 10 تراك پێك هاتووه به ناوه‌كانی (لێگه‌ڕێ، گه‌ڵا و مانگ و ته‌نهایی، نامه، مالان باركر، پیاسه، تانگۆی گۆران، ببارێ، خه‌ون نیت، خه‌و نه‌بوون، ئاڵا)، كه‌كاری موزیكی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كارزان مه‌حمود-ه‌وه كراوه.
هونه‌رمه‌ند كانی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانهكانه له به‌شی موزیك و هاوژینی هونهرمهندي موزیكژه‌ن كارزان مه‌حمود-ه و ئێستا له وڵاتی سوید نیشته‌جێن، خانمه گۆرانیبێژێكی ناسراوی كوردستانه و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.