Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:18

ئیسحاق هێرزۆگ به‌ سه‌رۆکی نوێی ئیسرائیل هه‌ڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

ئیسحاق هێرزۆگ كه‌ به‌ یازده‌هه‌مین سه‌رۆكی ئیسرائیل هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌ نۆی ته‌مووزدا، ده‌ست به‌كار ده‌بێت.

په‌رله‌مانی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ ،سه‌رۆكی پێشووی پارتی كار –ی  به‌ سه‌ركۆمار هه‌ڵبژارد.

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی شوێنگره‌وه‌ی رئۆڤین ریڤلین، سه‌رۆكی ئیسرائیل، كه‌ له‌ نۆی ته‌مووزدا، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، په‌رله‌مانی ئیسرائیل كۆبووه‌وه‌.

له‌ ده‌نگدانێكدا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو، ئیسحاق هێرزۆگ، سه‌رۆكی پێشووی پارتی كار، له‌گه‌ڵ میریام پێرێتز كه‌ چالاكوانێكی جووله‌كه‌یه‌ و له‌ دایكبووی مه‌غریبه‌ و نیشته‌جێی یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشینی گیڤات زه‌ڤ-ه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان كه‌ناری خۆرئاوا و قودسی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌، كێبڕكێیان كرد.

له‌ خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌دا له‌ كۆی ده‌نگی 120 په‌رله‌مانتار، هێرزۆگ ده‌نگی 87یانی به‌ده‌ستهێنا و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ركابه‌ره‌كه‌ی پێرێتز 27 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌و شێوه‌یه‌ هێرزۆنگ بووه‌ یازده‌هه‌مین سه‌رۆكی ئیسرائیل.

- ئیسحاق هێرزۆگ، كێیه‌؟

هێرزۆگ  ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌ و كوڕی شه‌شه‌مین سه‌ركۆماری ئیسرائیل، حایم هێرزۆگ-ه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1983-1993دا وڵاتی به‌ڕه‌وه‌بردووه‌و له‌ ساڵی 20213-2017دا، سه‌رۆكی پارتی كار بووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.