رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2 - 6 - 2021 ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە نزیک گوندی “بلکە” له‌پارێزگای بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفێرەکەیان بە ناوی “حوسێن فەرەجی” تەمەن 63 ساڵ کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەرەستەی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی حوسێن فەرەجی کردووە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، تەرمی حوسێن فەرەجی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شاری ئارمەردە سەر بە پارێزگای بانه لە کەشێکی ئەمنیدا به‌خاك سپێردراوه.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئایاری 2021دا ، لانیكه‌م 17 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە 82.5%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران کاسبکارێکی کورد ده‌کوژن
ته‌مه‌نی 63 ساڵه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.