Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:38

ئێران 35 هاووڵاتی کورد ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، له‌مانگی رابردوو ، لانیكه‌م 35  هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت: 23 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، 4 کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری، 5 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 3 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیر كراون . 

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ده‌ستگیر كراون له‌شاره‌كانی كوردستانی ئێران به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ :
سنه‌: 25 ده‌ستگیركراوی كورد ، ئورمیه‌ 8 ده‌ستگیر كراوی كورد ، ئیلام 2 ده‌ستگیر كراوی كورد .


هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ئافره‌تان، دوو ڕۆژنامەنووس و  قوتابییه‌كیش  له‌لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون . 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.