Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:25

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی خوێی هێمالایا بزانه‌ .....!

کوردستان TV
100%

خوێی هێمالایا ،جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانی خوێ و له‌ قوڵایی 5 هه‌زار مه‌تر له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی هێمالایا ده‌رده‌هێنرێت ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خوێیه‌كی پاك بێت ،دوور بێت له‌ هه‌موو جۆره‌كانی پیسبوون به‌پێچه‌وانه‌ی خوێی ده‌ریایی كه‌ له‌سه‌ره‌تادا خوێیه‌كه‌پیسه‌ و به‌چاره‌سه‌ری كیمایی  پاك ده‌كرێته‌وه‌ ،له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین مادده‌ی تری بۆ زیاد ده‌كرێت تاوه‌كو بۆ خواردن بشێت.

خوێی هێمالایا به‌شێكێكی زۆر له‌ رێژه‌ی سۆدیۆمی تێدایه‌ و به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ خوێیه‌كاتی تر، رێژه‌یه‌كی كه‌می له‌ مادده‌ی "یۆد"ی تێدایه‌

سووده‌كانی خوێی هێمالایا:

- رێكخستنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.

- هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌.

- بۆ دابه‌زینی كێشی  مرۆڤ به‌سووده‌.

- هاوكاره‌ بۆ چالاككردنی  كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن.

- پارێزگاری له‌ گرژی ماسوولكه‌كان ده‌كات.

- دژی نیشانه‌كانی پیربوونه‌.

- رێكخستنی رێژه‌ی ترشه‌لۆكه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

شایانی باسه‌ هه‌موو جۆره‌كانی خوێ بۆ مرۆڤ  زیان به‌خشن ، جگه‌ له‌ خوێی هێمالایا نه‌بێ، كه‌ به‌خوێ یه‌كی پزیشكی داده‌نرێت بۆ هه‌موو كه‌سێك بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك به‌سووده‌.

ئا/ كامران

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.