Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:33

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى سینۆڤاکى چینى نیشاندا

کوردستان TV
100%

رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO) رەزامەندیی نیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی سینۆڤاک-ی چینی لە حاڵەتی بەپەلەدا.

لەو راگەیەندراوەی کە لە رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە رێکخراوەکە کۆتایی بە ھەڵسەنگاندنی ڤاکسینی سینۆڤاک بە پشکنینەکانی ئەو تاقیگەیانەی کە ڤاکسینەکەی تێدا بەرھەمدەھێندرێت، ھێناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، ئەمڕۆ رەزامەندیی لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی سینۆڤاک-کۆرۆناڤاک لە حاڵەتی بەپەلە، نیشاندا".

راگەیەندراوەکە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەمشێوەیە ئەو وڵاتانەی کە ئەم ڤاکسینە بەکاردەھێنن و ھاوبەشەکانی دیکەیان دڵنیاکراونەتەوە کە کاریگەری و بەرھەمھێنانی ڤاکسینی سینۆڤاک، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە.

راگەیەندراوەکە، ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە کە سینۆڤاک، ڤاکسینێکی ناچالاکە و بەھۆی ئاسانی عەمبارکردنییەوە بەکارھێنانیشی زۆر ئاسانە.

راگەیەندراوەکەى WHO، ئاماژەی بەوەش کرد کە گرووپی راوێژکاریی پسپۆرە ستراتیجییەکان (SAGE) کە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە بابەتی بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا راوێژیان پێدەکات، توێژینەوەکانیان لەبارەی سینۆڤاک تەواو کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھاتووە، "بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، پێشنیازی ئەوە دەکات کە ئەم ڤاکسینە بەشێوەی دوو دۆز و لە ماوی دوو بۆ چوار ھەفتەدا بە کەسانی پێگەیشتووی تەمەن 18 ساڵان و بەسەرەوە بدرێت".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.