د. سەباح سوبحی حەیدەر، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی بۆ کوردستان تی ڤی رایگهیاند :هەرێمی کوردستان بۆتە ناوەندی هاوکێشە سیاسیەکان و بڕیاری یهكلا کەرەوە.
ئەوچاودێرە سیاسییە گوتی: لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک حزب و کەسایەتی سیاسی و ئیداری عێڕاق سەردانی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆک بارزانیان کرد،هاوکات سەردانی شاندی رەوتی سەدر بۆ هەرێمی کوردستان وچاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، گوزارشت لە گرنگی هەرێمی کوردستان دەکات لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق .
هەروەها د. سەباح سوبحی گوتیشی: ئەم سەردانە، وەک سەردانەکانی دیکەی زۆربەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و نێودەوڵەتییەکانە و هەولێر بە یەکێک لە گرنگترین وێستگهكان هەژماردەکرێت و بەفاکتەرێکی یەکلاکەرەوە دادەندرێت .
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.