Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:20

سبه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌کی گرنگ کۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/5/26 ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رنامه‌ی كار به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/5/26، به‌م شێوه‌یه‌ بێت: -

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.