بۆ یەکەمجار لە مێژووى مرۆڤایەتیدا، کۆمپانیایەک یەکەم گەشتى بۆ سێ هاوڵاتى ئەمه‌ریکى بۆ بۆشایی ئاسمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.
ماڵپه‌ڕی ڤیرجین گالاكتیك بڵاوی كرده‌وه، بۆ یەکەمجار لە مێژووى مرۆڤایەتیدا كۆمپانیاكه‌یان واتا ڤیرجین گالاكتیك توانیویه‌تی له رێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانی تایبه‌ته‌وه و له وێستگه‌ی سپه‌یس پۆرت له نیومه‌كسیكۆی ئه‌مه‌ریكا، گه‌شت بۆ سێ هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه له سێ ویلایه‌تی جیاوازی ئه‌و وڵاته‌وه هاتبوون، ئه‌نجام بدات.
كه‌شتی ئاسمانی ڤیرجین گالاكتیك له به‌رزی په‌نجا و پێنج میل له ده‌ره‌وه‌ی بڕگه هه‌وای زه‌وی گیرساوه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م ده‌رگا بۆ چوونی خه‌ڵك بۆ بۆشایی ئاسمان لێك ده‌درێته‌وه و پێده‌چێت له‌مه‌ودا گه‌شت بۆ بۆشایی ئاسمان زیاد بكات.
كۆمپانیاكه‌ش ده‌رگای بۆ خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بۆشایی ئاسمانه‌وه چێژ له دیمه‌نه‌كانی زه‌وی وه‌ربگرن. پاش ته‌واوبوونی گه‌شته‌كه‌ش كۆمپانیای ڤیرجین گالاكتیك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌شته‌كه ده‌كات و پاش ته‌واوبوونی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی داهاتوو ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.