Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:45

په‌رله‌مانتارێک: عێراق بڕیاری داوه‌ پێنج سه‌د خێزانی داعش له‌ که‌مپی هۆڵی سووریاوه‌ بگه‌ڕێنێته‌وەمووسڵ‌

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرای كرد حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ پێنج سه‌د خێزانی داعش له‌ كه‌مپی هۆڵی سووریاوه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه مووسڵ‌، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌ترسی بۆ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و به‌هێزبوونی داعش داده‌نێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری حكوومه‌تی عێراق، پێنج سه‌د خێزانی داعش له‌ كه‌مپی هۆڵی سووریاوه‌ به‌ره‌و كه‌مپی جدعه‌ی ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی سه‌ر به‌  مووسڵ ده‌گوازرێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێنج سه‌د خێوه‌ت ساز و ئاماده‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ هه‌وڵێكی زۆریان داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كا، ده‌شبێ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان كارگێڕیی مووسڵ و به‌غدا هه‌بێ، تا خه‌ڵكی مووسڵیش له‌وه‌ كاره‌دا رازی بكرێ، ناكرێ به‌بێ ئاگاداری ئیداره‌ی مووسڵ و نوێنه‌ری خه‌ڵكی مووسڵ، ئه‌و كاره‌ بكرێ و خێزانی داعشه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانی داعشه‌كان، جێی مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی مووسڵ، چونكه‌ هێشتا باوك و برای ئه‌و ئافره‌تانه‌، له‌ ژیاندان و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ وای ده‌بینین داعش خۆی به‌هێز ده‌كا و هێرشیش ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و كاره‌ مه‌ترسیی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی لێ ده‌كرێ، چونكه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی داعش، پشتیوانیی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێی مه‌ترسییه‌.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.