Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:12

ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه‌: له‌گه‌ڵ سوپای عێراق په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌ده‌ین

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ دووشەممە ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور ده‌ستبه‌كاربوون.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ژووی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی مه‌خموور ده‌ستبه‌كاربوون، له‌م باره‌یه‌وه‌ عه‌مید عوسمان ئه‌فسه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی بڕیاری رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ست به‌كاربوونمان له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌سنووری مه‌خموور، ئه‌مرۆ چوار ئه‌فسه‌ر سه‌ردانی فرقه‌ی 14ی مه‌خموورمان كرد له‌ سوپای عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاڵوگۆری بیرورا و بۆچوونه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئێستا و ئاینده‌مان له‌ ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌پێبده‌ین و چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعشیش له‌م سنووره‌ بنبڕ بكه‌ین.

عه‌مید عوسمان ئاماژه‌ی به‌ خاڵێكی دیكه‌ كرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  به‌ ته‌واوی له‌م ناوچه‌یه‌ جێگیر ده‌كرێن، گوتیشی: هیواخوازین كاری باش له‌ نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ بنبڕكردنی چالاكییه‌كانی تیرۆریستیانی داعش و خزمه‌تێكی باش به‌ دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری بكرێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان.

ئا: كارزان كاكل

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.