Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 04:36

قائیمقامی سۆران بەدواداچوون بۆ کوالێتی بەنزین دەکات

کوردستان TV
#7
100%

قائیمقامی قەزای سۆران رایگه‌یاند: ھەر بەنزینخانەیەک لە پشکنین دەرنەچێت، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، تووشی سزای داخستن یان پێ بژاردن دەبێتەوە.

ھەلگۆرد شێخ نجیب قائیمقامی قەزای سۆران لەگەڵ تیمی نەوت کانزاکانی دەرەوەی شار لە دیوانی قائمقامیەت کۆبووەوە، مەبەستی زیاتر جەخت کردنەوە لەکوالێتی بەنزین پشکنینی بەنزینخانەکان و بەدواداچوون بۆ ھۆکاری خراپی کوالێتی بەنزین، ھەروەھا زیاتر ھەماھەنگی و پشکنینی زیاتری بەنزین لەم دەڤەرە.

دوای کۆبوونەوە قائیمقامی قەزای سۆران لەگەڵ تیمی نەوت و کانزاکان و لێژنەی ئابووری چەند بەنزینخانەیەکی  سنووری سۆرانی بەسەرکردەوە، ئاخاوتنی لەگەڵ چەند خاوەن بەنزیخانەیەکیش کرد، بۆ زانینی ئەو کێشە و کەموکورتیانەی ھەیانە، ھەروەھا دەست خۆشی لەو بەنزینخانه‌ش کرد، كه‌  مەرجی بەرگری شارستانی و ھیچ کێشەیەکیان نییه‌ كه‌ به‌نزینه‌كه‌یان تێكه‌ڵی هیچ مادده‌یه‌كی تر ناكه‌ن.

ھەر لەھەمان سەرداندا نموونەی بەنزین لەلایەن لێژنە لەتەواوی بەنزینخانەکان وەرگیرا، بۆ مەبەستی پشکنین بۆ کوالێتی بەنزین ،کێل کردنی حدادەکانیان و زانینی کەم و زیادی لەفرۆشتنی بەنزین .

ھەر بەنزینخانەیەکیش نموونەی لە پشکنین دەرنەچێت، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، تووشی سزای داخستن یان پێ بژاردن دەبێتەوە.

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.