بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.
وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەممە 24-5-2021، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کران لەئەنبار و بەشێکیان دوور لەبنکە سەربازییەکان و لەناوچەی دانیشتوان کەوتنەخوارەوە.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گوتیشى، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوەو سەربازەكانیشمان سەلامەتن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.
لای خۆیه‌وه شانه‌ی میدیای ئه‌منی فه‌رمی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له كاتژمێر یه‌ك و په‌نجا خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینول ئه‌سه‌د له پارێزگه‌ی ئه‌نبار كه‌وته خواره‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بنكه سه‌ربازییه‌كه به سێ مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج، مووشه‌كێك له‌ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و دوو مووشه‌كی دیكه‌یش له ده‌ره‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
شایه‌نی باسه لەماوەی رابردوودا چەند جارێك هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئەمریكاش بەردەوام گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتبار دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.