Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:39

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ژه‌مى یه‌که‌مى ڤاکسینى ئه‌سترازینیکایان وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24-5-2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: به‌پێى دوایین زانیاری و پرۆتۆکۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی جۆری ئه‌سترازینیکا بووه‌ته‌ 8 هەفتە، واتە 56 ڕۆژ.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، بۆ لەمەدوا ئەو هاووڵاتییانەی کە ڤاکسینی جۆری ئه‌سترازینیکایان لە ژەمی یەکەم وەرگرتووە، دوای تێپه‌ڕبوونى هەشت هەفتە لە وەرگرتنی ژەمی یەکەم و بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەم، دەتوانن سەردانی هەمان بنکەی وه‌رگرتنی ڤاکسین بکەن.

پێشتر به‌پێى پرۆتۆکۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هه‌ر كه‌سێك ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى ئه‌سترازینیكاى وه‌رگرتبا، ده‌بوایه دواى 12 هه‌فته‌، ژه‌مى دووه‌مى ڤاكسینه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌توانن دواى 8 هه‌فته‌ ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.