قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نەوەستاون و پەیوەندی بەردەواممان هەیە.
قوباد تاڵەبانی دهشڵێت، کە ”بەمنزیکانە“ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکات.
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشبینیی خۆی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، نیشان داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.