Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 23:39

ده‌ڤه‌ری راپه‌رین .. منداڵێکی 4 ساڵان لە ئاوی بەنداوی سەروچاوە خنکا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ 23-5-2021 تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی ناحیەی حاجیاوا، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، کە بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی جۆگەی ئاودێری بەنداوی سەروچاوە خنکابوو.
بە وتەی کەسوکارەکەی، لەکاتێکدا ئەوان سەرقاڵی کارکردن بون منداڵەکەیان کەوتۆتە ناو جۆگەی ئاودێری بەنداوی سەروچاوە بەهۆیەوە خنکاوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.