Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 10:35

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لارس ڕۆناس باڵیۆزی سوید لە عێراق باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنەو بارودۆخی شنگال و دوایین پەرەسەندنەکانی سیاسی و ئاسایش لەهەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

باڵیۆزی سوید سوپاس و ستایشی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ نووسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لەهەرێم.

هاوکات باسی لەکاروچالاکییەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان. سەفین دزەیی پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان پێشکەش کردو دید و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان خستەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.