Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:12

له‌ چالاکییه‌کی گه‌وره‌دا 92 کیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕكردن و نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و دوا به‌دوای به‌دواداچوونی ورد له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌شاری هه‌ولێر  له‌ چالاكییه‌كی كه‌وره‌دا توانرا بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ ناوی (ع، ج، ع) ده‌ستگیر بكرێت.ِ

ڕاشیگه‌یاند بازرگانه‌كه‌ خه‌ڵكی ووڵاتی توركیایه‌ و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ناوبراو ده‌ست به‌سه‌ر 184 قالب مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری "هیرۆین" كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌  92 كیلۆ گرام گیرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ پێی مادده‌ی 25 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

 

7

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.