Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:39

که‌نعان حوسێن کارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات
کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 23 - 5 - 2021  ، كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، كه‌نعان حوسێن  كۆچی دوایی كرد . 
كه‌نعان  حوسێن زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ وه‌ك كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایت له‌به‌شی ته‌كنیك كار ده‌كات و تا رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی له‌كاركردنی به‌رده‌وام بووه‌ .
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش كه‌نعان حوسێن به‌جه‌ڵته‌ كۆچی دوایی كرد .
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی  ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: 
به‌داخه‌وه‌ بۆ كۆچی دوایی كارمه‌ندی ده‌زگاكه‌مان كه‌نعان حوسێن ، به‌م بۆنه‌وه‌ سەرەخۆشی له‌خۆمان و  خانەوادەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی  ئه‌و خه‌مه‌ین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی   كاكه‌ كه‌نعان شاد بێت و به‌هه‌شتی به‌رین جێگای بێت .
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
23-5-2021
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.