Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:18

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هه‌ردوولا تاووتوێده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 23 - 5 - 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:  شاندێکی کۆلێژی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقی بەسەرپەرشتی لیوا روکن جه‌واد کازم که‌ریم راگری کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری، سەردانی وەزارەتی  پێشمەرگەیان کرد .
لەمبارەیەوە، عەمید روکن علمی مزوری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌سه‌نته‌ر میديای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه‌:  ئامانج لە سەردانەکەی شاندی سه‌ربازی عێراق، هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراقه‌ كه‌ لە سەر ئاستی زانست و زانیاری سەربازی، هەروەها گۆڕینەوەی  بیروڕایە لەنێوان کۆلێژی ئەڕکان و کۆلێژی جەنگ و چۆنیەتی هاوکاریکردنی یەکتر.
راشیده‌گه‌ێنێت: كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ له‌نێوان شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.