وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر داواى پارێزگاى سلێمانى بڕى220 ملیۆن و 215 هه‌زار و 360 دینارى بۆ درووستکردنى (بلوارى ناوه‌ڕاست)ی شه‌قامه‌کانى پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان کردووە.
پارێزگارى سلێمانیش رایده‌گه‌ێنێت: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى که له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانەوە دراون و ده‌رچوون زیاتر له بوارى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کاندا بوون و ئێستا هاووڵاتییان پێویستییه‌کى زۆریان به‌م جۆره پرۆژانه هەیە.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر، پارێزگاى سلێمانى، رایده‌گه‌ێنێت: وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان لە دواین نووسراویدا که 17ى ئایار به واژووى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ ده‌رچووه، بڕیاری داوه به ته‌رخانکردنى بڕى 220،215،360 (دوو سه‌د و بیست ملیۆن و دوو سه‌د و پازده هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست دینار) له‌سه‌ر حیسابى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆی سلێمانی، به مه‌ستى درووستکردنى (بلوارى ناوه‌ڕاست) بۆ شه‌قامه‌کانى پارێزگاى سلێمانی، ته‌رخانکردنى ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌م دۆخه‌دا گرنگه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌سه‌ر ڕزامه‌ندیدان و جێبه‌جێکرنى ئه‌م جۆره پرۆژانه بۆ شارى سلێمانى به‌رده‌وام بن.
ده‌شڵێت: ته‌رخانکردنى ئه‌و بڕە پاره‌یه له‌سه‌ر داواکاریى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى هاتوچۆى سلێمان بوو له ڕێگه‌ى پارێزگاى سلێمانییه‌وه بۆ ته‌رحانکردن به‌شەبوودجه‌یه‌ک له‌سه‌ر حیسابى هاتوچۆ بۆ جیاکردنه‌وه‌ى ئه‌و شەقا‌مه نوێیانه‌ى که له سلێمانیدا هه‌ن و، به دوو ئاڕاسته‌ى جیاوازدا ئۆتۆمبیلیان پێدا ده‌ڕوات و بووه‌ته مایه‌ى قه‌ره‌باڵخى و گرفت و ڕووداوى هاتوچۆ و دره‌نگگه‌یشتنى هاونیشتمانى بۆ سه‌ر کاره‌که‌ى، بۆیه بڕیاره‌که گرنگه و به سوپاسه‌وه پێشوازیى لێ ده‌که‌ن.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له ئه‌مڕۆوە ڕێکاره یاسایییه‌کانمان له‌سه‌ر بڕیاره‌که جێبه‌جێ کردووه، دواتر ده‌چێته به‌شى ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوەبەرایه‌تیى هاتوچۆى سلێمانى و ڕاسته‌خۆ پاره‌که خه‌رج ده‌کرێت، ته‌نها وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى ئه‌و نه‌خشه و پڕپۆزه‌ڵ و پلانه‌ى که هاتوچۆى سلێمانى هه‌یه‌تى ده‌ست به هه‌نگاوه عه‌مه‌لییه‌کانى پرۆژه‌که ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به گرفتى ئاوەدانیى پارک و باخچه‌کانى سلێمانیش که ئێستا ڕووبه‌ڕووى که‌مئاوى و وشکبوون بوونه‌ته‌وه، پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت: له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆمان کردووه و بڕیاره له‌رۆژانی داهاتوو ڕەزامه‌ندى له‌سه‌ر بوودجه‌ى پێویست بۆ ئاوەدانیى هه‌وارى شار و پارکى ئازادى و باخچه‌کانى سلێمانى بدرێت، بۆیه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا گرفته‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشی، له‌سه‌ر داواکارى شاره‌وانیی سلێمانى ڕەزامه‌ندیمان دا له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕى 37 ملیۆن دینار له پارێزگاى سلێمانى بۆ پرۆسه‌ى ته‌نکه‌رینى ئاودانى ئه‌و شوێنانەی که پێویستیان به ئاودان هه‌یه، هه‌تاوه‌کوو ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌گاته ده‌ستمان ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.