Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:04

له‌ که‌رکوک کورد پۆستیکی دیکه‌ی له‌ ده‌ستدا

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوَكتۆبه‌ر زیاتر له‌ 158پۆستی له‌ ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

كورد پۆستێكی دیكه‌ی له‌ كه‌ركوك له‌ده‌ستداو سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیش به‌ عه‌ره‌ب و توركمان پڕكراونه‌ته‌وه‌.

عه‌قید سابیر مه‌حمه‌د،  به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئه‌فسه‌ران له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ كه‌ كورده‌ و له‌ سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ ، له‌ شوێنی ئه‌ویش عه‌قید لوئه‌ی عه‌گڵاوی دانرا ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌به‌ و له‌ هۆزی عه‌گڵاوییه‌.

شایانی باسه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوَكتۆبه‌ری ساڵی 2017، كورد له‌ كه‌ركوك زیاتر له‌ 158پۆستی له‌ ده‌ستداوه‌ و  سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیش به‌ عه‌ره‌ب و توركمان پڕكراونه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.