Erbil 16°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 17:48

ڤیدیۆ..کۆمه‌ڵێک هه‌نگ جه‌سته‌ی ئه‌ستێره‌ی جیهانی ئه‌نجلینا جولی داده‌پۆشن

کوردستان TV
100%

پێگه‌ی" ناشیونال جیوگرافیك" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌واڵی سروشت و فلیمی دیكۆمنتاری، كۆمه‌ڵێك له‌ وێنه‌و ڤیدیۆی ئه‌ستێره‌ی جیهانی ئه‌نجلینا جولی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی  بره‌ودان  به‌ده‌ستپێشخه‌ری "ئافره‌ت له‌ پێناو هه‌نگ" به‌شداره‌، كۆمه‌ڵێ له‌ هه‌نگ  به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی ئه‌نجلینا جۆلی داده‌پۆشن .

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ئه‌نجلینا جولی ده‌رده‌كه‌وێت ، مادده‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی پێوه‌دانیان هه‌نگه‌كان زیان و ئازار به‌جه‌سته‌ی نه‌گه‌یه‌نن،  هه‌نگه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی جولی بڵاوده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر ئه‌و زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆیه‌ هه‌نگه‌كان به‌سه‌رسنگ  شان و ملی سه‌رده‌كه‌ون تا ده‌گه‌نه‌ ده‌می.

ئه‌م كاره‌ی جولی  به‌هاوكاری (natgeo) وه‌كو ده‌ستپێشخه‌ری و پاڵپشتییه‌ك بۆ رۆژی جیهانی هه‌نگ ، ئه‌م كاره‌ی كردووه‌.

شایانی باسه‌ ده‌ستپێشخه‌ری " ئافره‌ت له‌ پێناو هه‌نگ" به‌رنامه‌یه‌كی پێشنگی كاره‌ پێشه‌كه‌وتووه‌كانی ئافره‌تانه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌ی هه‌نگ دا .

ئه‌نجلینا جولی به‌هاوكاری رێكخراوی یونیسكۆ به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كردووه‌.

ئا- كامران

ژیّده‌ر- سپۆتینگ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.