Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 09:03

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بکات

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات
کوردستان TV
100%

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت: بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شاندێكی حكومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە. 

سەمیر ھەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاندووە: بڕیارە وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ دیاریكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە. 

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی ھەرێم چەند جارێك بە نوسراو ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجە بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ بكات و شایستە داراییەكانی وەربگرێت. 

دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 تا ئێستا بڕگه‌ و مادده‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.