Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 18:02

دوای ڕووداوی خۆسووتاندنی گه‌نجه‌که‌ی کوردستانی ئێران نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند بڕیارێکی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی روداوی خۆسوتاندنی گەنجێک لەبەردەم بارەگای هەولێر بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، ناو و زانیاریی ئەو پەنابەرانە تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌ داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن. 

دوای دوو رۆژ لە خۆسووتاندنی گەنجەكه‌ی كوردستانی ئێران کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: رووداوی تراژیدی خۆسوتاندنی ئەو پەنابەرە لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر، نیگەرانی کردین. 

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، تیمی تەندروستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش به‌و گه‌نجه‌ کردووە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەگوێرەی ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەناخوازان. 

ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ بەبێ جیاوازی هاوکاری راستەخۆ پێشکەشی هەمو ئەو پەنابەرانە دەکەن، کە لە هەرێمی کوردستان و عێراقن، هاوکارییەکانیش بریتین لە، خزمەتگوزارییەکانی پارستن، هاوکاری دارایی و یاسایی. 

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، پشتیوانی دامەزراوەکانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بۆ پەنابەران وەك، خزمەتگوزاری تەندروستی، پەروەردە، ئاو و کارەبا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.