Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:25

بەسەرپەرشتی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەربارەی 8ی حەسارۆکان ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ پێنج شەمە 2021.5.20، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی زەوییەکانی کەرتی (8)ی حەسارۆکان لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێکخستن و میکانیزمی چۆنییەتی دەسپێکردنی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.