Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:03

جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14 :مه‌رجه‌کانی رێککه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14ی مه‌خمور مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ راده‌گه‌ێنێت  كه‌ چوار بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت .

عه‌مید روكن ئیدریس خدر،جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14ی مه‌خمور سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ كوردستان تیڤی گوتی: مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان به‌رگری و پێشمه‌رگه‌ چوار بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ بریتییه‌ له‌ ..

 یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش .

دووه‌م:  پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌.

 سێهه‌م: كردنه‌وه‌ی بازگه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا

چواره‌م: ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی فراوان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.