ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە میانی دووەم دیداری کتێبخانەدا، لە کتێبخانەی گەل لەگەڵ کۆمەڵێك له گەنجان چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌نجامدا.
ئەردۆغان له‌دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به چوواندنی له‌لایه‌ن مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی گشتیی ئیی پارتی، به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاند: لە ئێستادا سیاسەتمەداری وا بێ رەوشتمان ھەیە کە بەبێ شەرم و بێ بێزاربوون من و نەتانیاھو لە یەک تای تەرازوودا دادەنێت.
سەرۆك کۆماری تورکیا گوتیشی: من لە داڤۆس بەسەرھاتێکم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ھەبوو. ھەموو جیھان ئەو وەڵامە دەزانێت کە بە سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیلم دایەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ کات نەتانیاھوی بە دۆست نەزانیوە و رایگه‌یاند: "نەتانیاھو ھیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و ناشبێت. ئەو بەرەنگاربوونەوەیەی کە تاکو ئەمڕۆ لە دژی نەتانیاھو گرتوومانەتەبەر لە دوای ئێستاشەوە دەیگرینەبەر و بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.