Erbil 3°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 05:02

مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر: ئه‌ردۆغانیش وه‌کو بنیامین نه‌تانیاهۆیه‌

ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بێ ئه‌خلاقییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر له‌ میانی گوتارێكدا باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆیه‌، شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر و ئه‌ردۆغان ده‌ستی پێكرد و چه‌ند رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌.
دواجار رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان له‌میانی گوتارێكدا ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆكی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر كرد و رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی من له‌ رێزی نه‌تانیاهۆ بێ رێزییه‌ به‌ من ده‌كرێت و گه‌وره‌ترین بێ ئه‌خلاقی و نه‌زانی سیاسییه‌ و بێ چاره‌ییه‌. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كردبوویه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌ به‌رامبه‌ر مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات.ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ئاقشه‌نه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بێچاره‌یه‌ كه‌ نازانێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ شوێنی فه‌له‌ستین له‌ كوێیه‌.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌یش مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر دووباره‌ وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌ و گوتی: نه‌زانی سیاسی و بێچاره‌یی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ شتێك ناكات و ته‌نیا قسه‌ ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ به‌ هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌وه‌، شه‌ڕێكی قۆرس له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی توركیادا هه‌یه‌ و ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی به‌ دوو روو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی توركیا دوو روو نییه‌ با رێككه‌وتنه‌ بازرگانییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنێت.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.