به‌بۆنه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی 59 ساڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی ،ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان فیلمێكی دیكۆمێنتاری به‌ناوی (هه‌ڤاڵانی چیا) ده‌رباره‌ی رۆڵ و خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
فیلمه‌كه ماوه‌ی 27 خووله‌ك و 59 چركه‌یه و باس له‌ژیان و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌و سیاسییه‌كی كارا‌و لێهاتوو ده‌كات .
هه‌روه‌ها فیلمه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه سه‌رۆك بارزانی گه‌نجێتی خۆی له پێناو خه‌ون و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ربردووه.
هه‌رله فیلمه‌كه‌دا فریدیك تیسۆ،كونسولی پێشووتری فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی له گه‌ڵ باوكی( مسته‌فا بارزانی) ژیانی خۆی له چیاكان به‌سه‌ربردووه.
هه‌روه‌ها ساڵح قه‌لاب،سیاسه‌تمه‌دارو راگه‌یاندكاری ئورده‌نی ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی بست به‌ستی چیاكان شاره‌زایه‌و ساڵانێكی دوور‌و درێژه خه‌بات له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
هاوكات پۆل بریمه‌ر،حاكمی پێشووی عێراق له ساڵانی 2003 تا 2004 ، له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌ڵێت: یه‌كێك بووه له به‌هێزترین ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه رووبه‌رووی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام بۆته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی فیلمه‌كه‌دا باس له رۆڵی گرنگی سه‌رۆك بارزانی له تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش ده‌كرێت و جه‌ی گارنه‌ر، ژه‌نه‌راڵی پێشوو له سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی كردوویه‌تی، هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك له پێشوودا نه‌ی كردووه،چونكه ئه‌و توانی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر له‌خۆی بگرێت و ژیانی ملیۆنێك و 200 هه‌زار په‌نابه‌ری رزگار كرد.
هه‌ر له فیلمه‌كه‌دا باس له رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له تێكشكاندنی داعش و ره‌وانه‌كردنی هێزێكی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ ،هاوشێوه‌ی مسته‌فا بارزانی بۆ یارمه‌تیدانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ده‌كرێت.
وابڕیاره فیلمه‌كه كاتژمێر 9ی ئه‌م شه‌و له هه‌ردوو شاشه‌ی كوردستان تیڤی و زاگرۆس به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی په‌خش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.