یانەی پاریس سانجێرمان نازناوی جامی فەڕەنسای بۆ دووەم جاری لەسەریەك و چواردەمین جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیيەكەدا، پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی مۆناكۆی بردەوە، یاریەكە لە یاریگای ستەیت دۆ فرانس لە پاریس به ئامادهبوونی ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فهڕهنسا بەڕێوەچوو، لە خولەكی نۆزدەدا، ماورۆ ئیكاردی ئەرژەنتینی سوودی له ههڵهیهكی بهرگریكارانی مۆناكۆ وهرگرت و گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاویەكدا، كلیان مباپێ ئەستێرەی لاوی فەڕەنسی گۆڵی دووەم و دڵنیایی تیپە پاریسیەكەی بەدەستهێنا، بەم بردنەوەش پیی ئێس جی پارێزگاری لە نازناوی جامی فەڕەنسا كردو بۆ چواردەمین جار لە مێژووی خۆی نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.