پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا، كه به‌ھۆی زیادبوونی ھێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه، له‌ناو خۆیاندا رای جیاوازیان تێدا ده‌ركه‌وتووه، له بابه‌تی فرۆشتنی چه‌ك به بڕی 735 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی جۆ بایدن-ه‌وه به ئیسرائیلیش، لێكترازانێك له نێوان ئهندامانیاندا روویداوه.
له كاتێكدا گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و گیان له‌ده‌ستدان به‌رده‌وامه، په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی چه‌ك به بڕی 735 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدن-ه‌وه به ئیسرائیل، بووه‌ته ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له نێو دیموكراته‌كانه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، بۆب مه‌نه‌ندێز-ی سه‌ر به دیموكراته‌كان كه ره‌خنه‌ی له ھێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه گرتبوو، له بابه‌تی فرۆشتنی چه‌كدا، پاڵپشتی ئیداره‌ی بایدن-ی كرد.
بۆب مه‌نه‌ندێز جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه و داكۆكی له‌وه‌كرده‌وه كه گرێبه‌سته‌كه زۆر له پێش رووداوه‌كانی غه‌ززه‌وه ھێنراوه‌ته كۆنگرێس.
كه‌سانی وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بێتی ماككۆلوم و سه‌رۆكی لیژنه‌ی بوودجه له ئه‌نجوومه‌نی پیران، بێرنی سانده‌رز، كه خاوه‌نی ھه‌ڵوێستێكی زیاتر پێشكهوتنخوازن له‌ناو پارته‌كه‌دا، ئاشكرایانكرد، ده‌بێت مه‌رجی زیاتر بخرێته سه‌ر ئیسرائیل له بابه‌تی فرۆشتنی چه‌ك و ھاوكاریی سه‌ربازیدا.
هاوكات چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك سه‌ركرده‌ی زۆرینه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ستێنی ھۆیر، رایانگه‌یاند كه ئیسرائیل مافی به‌رگریی لهخۆكردنی ھه‌یه و جه‌ختیان له‌و كرده‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له ھاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی بۆ ته‌لئه‌بیب.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا، كۆنگرێس ماوه‌ی 30 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ تانه‌دان له فرۆشتنی چه‌ك به ھه‌ر وڵاتێك. به‌ڵام بۆ چه‌ند وڵاتێكی "ھاوپه‌یمانی نزیك"ی وه‌كو ئیسرائیل ئه‌م ماوه‌یه بۆ 15 رۆژ كه‌مده‌كرێته‌وه. ماوه‌ی رێگرتنی كۆنگریسی ئه‌مریكا له فرۆشتنی چه‌ك به ئیسرائیل رۆژی 21ی ئایار كۆتاییدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.