Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:53

سیناتۆرێک له‌باره‌ی دانووستانه‌کانی ئه‌تۆمیدا په‌یامێک ئاراسته‌ی ئێران ده‌کات

کوردستان TV
#11
100%

سیناتۆرێكی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێران له‌ یو ئێن كۆبووه‌وه‌، داوای له ‌ئێران كردووه‌، تاكوو داوا له‌ملیشیا حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن بكات كۆتایی به‌جه‌نگی یه‌مه‌ن بێنن.

كریس مۆرفی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ر به ‌باڵی دیموكراته‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دیاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌جید ته‌ختی ره‌وانچی نوێنه‌ری ئێران له ‌یو ئێن رایگه‌یاند، دوام له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌ تاكوو له‌ دانووستانه‌كانی ئه‌تۆمیدا جیددیتر بێنه‌پێش.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كریس مۆرفی هه‌روه‌ها له‌دیاره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌وانچی داوای له ‌ئێران كردووه‌، تاكوو داوا له‌ملیشیا حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن بكات كۆتایی به‌جه‌نگی یه‌مه‌ن بێنن.

هه‌وره‌ها ئێران داوا له‌ گروپی حه‌ماسیش بكات ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و هێرشه موشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل بوه‌ستێنێت.

له‌كۆتاییدا ئه‌و سیناتۆره ‌دیموكراته‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ داوای له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌ موراد تاهباز هاووڵاتی ئێرانی ئه‌مه‌ریكی ئازاد بكات كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه‌ ده‌ستگیر و زیندانی كراوه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.