راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ساڵی 2015 لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهات بناغه‌یه‌كیان دانا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك گرفت په‌كی كه‌وت.
له چوار چێوه‌ی كۆنفرانسی یه‌كریزی و ده‌ستووری كه له‌لایه‌ن زانكۆی كوردستان رێكخراوه، دلشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ساڵی دوو هه‌زارو پازده لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهات و له‌و كاته‌دا كارێكی باشیان كرد و بناغه‌یه‌كیان دانا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام هه‌ندێك گرفت و كێشه‌ی سیاسی بوونه هۆی ئه‌م هه‌وڵانه بووه‌ستێنرێن و به‌ئامانج نه‌گه‌ن.
دلشاد شه‌هاب گوتیشی له ئێستادا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گرفتانه نه‌هێڵێت كه له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دان، و نیازی وایه هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كریز و هاوده‌نگ بكات و ئه‌و ده‌رفه‌ته بخوڵقێنێت كه هه‌موو چین و توێژه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوور تایبه‌ت به پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان نییه و بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.