یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ته‌نها رێكاری ته‌كنیكی ماوه بۆ ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌غداوه.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وه‌به‌رهێنان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند: بریاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی: ته‌نها رێكاری ته‌كنیكی ماون بۆ ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌غداوه.
سه‌باره‌ت به لێبرینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رێباز حه‌ملان گوتی: پرسی لێبرینی مووچه‌ی لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابووری هه‌رێمه.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: به فه‌رمانی به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك موچه دابه‌ش ده‌كرێت.
لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان گوتیشی: پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان ئامادەکراوە و چەند جارێک هاتووەتە ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام هەندێک تێبینی تێدابوو، بۆیە نێردرایەوە وەزارەتی دارایی ، لە کۆبوونەوەی داهاتوو دەهێنرێتە ئەنجومەنی وەزیران دواتر رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
رێباز حەملان گوتی: ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە پێدانی مووچە، چاوەڕێی بەغدامان نەکردووە ماوەی چوار مانگە خۆمان مووچەمان داوە لەسەر ئەو داهاتەی هەمانە لە نەوت و باج و دەروازە سنوورییەکان و لەو رسووماتانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.