لهراگهیاندراوێكدا ئیدارهی گهرمیان بڵاوی كردهوه: بهیانی ئهمڕۆ چوارشهمه 19 - 5 - 2021 ، جهلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی پڕۆژەی دوو سایدی نێوان هەردوو قەزای کەلار-کفری کرد بۆ بەدواداچون بۆ کارەکانی پرۆژەکە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەسەرپرۆژەکە ڕایگەیاند: لەڕابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لەم پرۆژەیە بەسستی بەڕیوەئەچوو، لەگەڵ بەرێزان لەوەزارەتی ئاوەندانکردنەوە بەردەوام لەسەرخەت بوین بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێیویست بۆ پرۆژەکە ئامانجامانە بەزوترین کات ئەم پرۆژەیە بچێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.
ئەندازیاری پرۆژەکە لوقمان عوسمان باباڕەسوڵ لە سەرپرۆژەکەش رایدهگهێنێت : بودجەی پرۆژەکە 43،05 ملیار دینارە و بەدرێژای 25 کیلۆمەتر و لە ئێستادا 90% کارەکانی تەواو بووە،ئەوەی ماوە کاروباری هونەری و جونکاری پرۆژەکەن.
وتیشی: لەگەڵ ئەم پرۆژەیە ڕێگای نێوان چەند گوندێکیش قیرتاو دەکرێت کە گوندەکانی دوانزەئیمام بۆ قەرەبڵاخ کە حەوت ئاوایی لەسەرە، هەروەها ڕێگای کانی ماران بۆ توکن عزیزی قادر ، هەروەها ڕێگای نێوان کفری-کارێز، هاوکات نۆژەنکردنەوەی پردی فەتاح هۆمەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:پرۆژەی دەروازەی شاری کفریش بەشێک دەبێت لەم پرۆژەیە و بریارە کارەکانی ئەو دەروازەیە دەست پێ بکات و لەگەڵ تەواوکردنی ڕێگاکە دەروازەی شارەکەش تەواو بکرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.